بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لەمیانی وتارێكدا لەكۆمەڵگەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە لە شاری نیویۆرك پێشكەشیكرد، جەعفەری ئاماژەی بەوەشكرد، "ناتوانین بڕیارە نادەستوریەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان قبوڵبكەین".
بڕیارە 25ی ئەم مانگە ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچە كێشەلەسەرەكانی ئەنجامبدرێت.
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، "بەهەموو شێوەیەك ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە، ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان پێشێلكردنی دەستورە ".
پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لەئێستاو داهاتووشدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان رەتدەكەنەوە.
بەغداو وڵاتانی و دراوسێ و جیهان دژایەتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەربڕیووەو بەرپرسانی هەرێمیش سورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.